پرسیارو وەڵام سەبارەت پێکووتەی چالاککەرەوە
بڵاوکراوەی: 16.03.2022
زانیاری سەبارەت پێکووتەی چالککەرەوە
کۆمیسیۆنی بەردەوامی پێکووتە (ستیکۆ) ئامۆژگاری پێکووتەی چالاککەرەوە بۆ هەموو کەسێك دەکات کە تەمەنی لەسەرو 12 ساڵەوە بێت. پێکووتەی چالاککەرەوە بە یەکێك لە پێکووتەکانی ئێم ئاڕ ئێن ئەی دەکرێت هەر لە تەواو بوونی مانگی 3 هەمەوە لە داوی وەرگرتنی یەکەم پێکووتەوە وەربگیردرێت.
کۆمیسیۆنی بەردەوامی پێکووتە(ستیکۆ) ئامۆژگاری پێکووتەی چالاککەروەی دووهەم دەکات بۆ ئەو کەسانەی سەرو 70 ساڵن، دانیشتووانی وە هەروەها کارمەندانی خەڵوەتگەکان، کەسانێك کە مەناعەی لاوازیان هەیە سەرو پێنج ساڵ هەروەها کەسانی کارمەند لەبواری پزیشکیدا وە لەبواری خزمەتگوزاریدا.
پێکووتە چالاککەرەوەی دووهەم پێویستە لەلای کەسانی کە تەندروستیان لەژێر مەترسیدایە بەلای کەممەوە سێ مانگ لە دوای پێکووتەی چالاککەرەوەی یەکەم بە یەکێك لە پێکووتەکانی-ئێم ئاڕ ئێن ئەی ڕووبدات. کەسانی کارمەند لە بواری پزیشکی وە پەرستاریدا پێویستە پێکووتەی چالاککەرەوەی دووهەم بەلای کەممەوە لەدوای شەش مانگ وەربگرن.
کەسانێك، کە لە دوای پێکووتەی چالاککەرەوەی یەکەم تووشی نەخۆشی-سارس-کۆڤ-2 بوون، ئەوە پێویست ناکات پێکووتەی چالاککەرەوە وەربگرن.
هەروەها لە دوای تووشبوونێك-بەکۆرۆنا ئامۆژگاری بە وەرگرتنی پێکووتەی چالاککەرەوە دەکرێت. ئەگەر تووشبوونەکە دوای وەرگرتنی پێکووتەی یەکەم یان دووهەم دۆزی پێکووتەکە ڕوویدا، ئەوە پێویستە پێکووتەی چالاککەرەوە لە ماوەی 3 مانگ دوای تووشبوون بە نەخۆشیەکە وەربگیردرێت واتە، لە دوا پێکووتەکەوە وەربگیردرێت. لە هەنذێك هەلومەرجی تایبەتدا ئەکرێت هەر لە دوای 4 هەفتەوە لەدوای نەخۆشیەکەوە پێکووتە وەربگیردرێت. تەنها، ئەگەر تووشبوون-بەکۆرۆنا زیاتر لە ماوەی سێ مانگ لە دوای دووهەم پێکووتە ڕویدا، ئەوە دەرحاڵ ئامۆژگاری بەهیچ پێکووتەیەکی چالاککەرەوە نارێت.
زانیاریە زانستیەکان ئەوە نیشان دەدەن، کە پێکووتەی چالاککەروە دەبێتە هۆی پاراستنێکی بەرزی نەخۆشیەکە. لەبەرئەوەی هیچ مەترسیەکی تایبەت لە کاتی خۆکووتاندندا سەبارەت ئافرەتانی دووگیان دەرنەکەوتووە، ئەوە هەمان ئامۆژگاری گشتی بۆ هەمووان سەبارەت پێکووتەی چالاککەرەوە بۆ ئافرەاتانی دووگیان دەشێت. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت، کە ئافرەاتنی دووگیان کە دوو پێکووتەیان لە خۆیان داوە بە بەدەر لە تەمەن لە دوای 2 هەم. لەسێ مانگی دووگیانیدا ئامۆژگاری بە پێکووتەی چالاککەروە دەکرێت بە یەکێك لە پێکووتەکانی-ئێم ئاڕ ئێن ئەی کۆمیرناتی بەمەرجی تێپەڕبوونی ماوەی 3 مانگ لەگەل پێکووتەی یەکەمدا.
ئامۆژگاری بە پێکووتەی چالاککەرەوە دەکرێت بەیەكجار لە دۆزی پێکووتەکە لەیەکێك لە هەردوو پێکووتەی-مۆڵەت پێدراوی ئێم ئاڕ ئێن ئەی (کۆمیرناتی سەر بە بیۆنتێك/فایزەر یان سپایکڤاکس سەر بە مۆدێرنا). بەهۆی پرۆفیلی لایەنە خراپە جیاجیاکانی پێکووتە، بەتایبەت لەلای مرۆڤە گەنجەکان لە ژێر تەمەنی 30 ساڵەوە ئەوە بۆ سەلامەتی تەنها پێکووتەی بیۆنتێك/فایزەر دەدرێت وەك پێکووتەی چالاککەرەوە. وەك پێکووتەی چالاککەرەوە بە پێکووتەی بیۆنتێك/فایزەر دەبێت دۆزی تەواوەتی لە پێکووتەکە وەربگیردرێت، بەڵام پێکووتەی چالاککەرەوە بە پێکووتەی مۆدێرنا تەنها نیوەی دۆزی یەکەم جار لە پێکووتەکە.
نەخێر، کۆمیسیۆنی بەردەوامی پێکووتە (ستیکۆ) ئامۆژگاری بە پێکووتەی چالاککەرەوە دەکات لە جۆری پێکووتەی- ئێم ئاڕ ئ ئەی کۆمیرناتی سەربە بیۆنتێك یان سپایکڤاکس سەربە مۆدێرنا. پێکووتەی کۆڤید-19 نووڤاکسۆڤید سەر بە نۆڤاڤاکس کە لەسەر بنەمای پرۆتین دروستکراوە وەك یەکەم پێکووتە بۆ دروستکردنی مەناعە بە کەسانی سەرو 18 ساڵ دەدرێت.
بە شێوەیەکی گشتی هیچ شتێك لەئارادا نیە دژ بەوەی، کە هاوکات پێکووتەیەکی تر لەگەڵ ئەودا وەربگریت.
تەنها سەرما بوونێکی ئاسایی نابێت ببێتە هۆی ئەوەی، کە مرۆڤ نەتوانێت خۆی بکووتێت. ئەگەر کەسێك تای هەبێت ئایا ئەکرێت، کە مرۆڤ لەگەڵ پێکووتەکەدا باشترە چاوەڕێ بکات. لێرەدا پێویست دەکات کە ئەم مەسەلەیە لەگەڵ پزیشکی خێزانیدا یەککلایی بکرێتەوە.
بەهۆی ئەوەی کە کاردانەوەکان بەشێوەیەکی تاکەکەسی جیاجیان ئەوە ناکرێت بەئاسانی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن، کە پێکووتەی چالاککەرەوە باش وەردەگیردرێت، هەروەك پێکووتەکانی تر لە چوارچێوەی کووتانی یەکەم جاردا.
کەسانێك، کە خۆیان کووتاندووە بە پێکووتەیەكی-کۆڤید-19 کە لە یەکگرتووی ئەوروپا ڕێگەی پێنەدراوە، ئەبێت جارێکی تر ڕیزێك پێکووتە وەربگرنەوە. تەنها بەم شێوەیە دەتوانیت شێوەی کووتێندراو لە یەکگرتووی ئەوروپا وەربگریت. ڕیزە پێکووتەی تازە دەکرێت لە پاش 28 ڕۆژ دەستپێبکات.
ئۆفەری پێکووتە وە تەرمین پێدان
عیادەی پزیشکەکان پێکووتەی چالاککەرەوە پێشکەش دەکەن، هەروەها سەنتەری پێکووتەکان لەگەڵ تیمی گەڕۆکی پێکووتە. لە بەرواری 8 فێبروارەوە دەتوانیت لەلای دەرمانخانەکان خۆت بکووتیت.
بەڵێ، بۆ ئەوەی پێکووتەی چالاککەرەوە وەربگریت، دەبێت بەڵگەی پێکووتەی یەکەم-وە دووەمی پێکووتە پێشکەش بکەیت لە شێوازی ناسنامە زەردەکەدا. یان بەڵگەنامەی پێکووتەی دیگیتال یان بەڵگەنامەی جێگریپێکووتانەکە، وە ناسنامەیەك کە وێنەی خۆتی پێوە بێت وە هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کە مەناعەیان لاوازە یان لەژێر جارەسەری مەناعەدان ئەبێت ڕاپۆرتێکی پزیشکیان پێبێت، یان ڕاپۆرتی پزیشکی سەبارەت بە ئەنجامی پشکنینەکان یان نامەیەك لە پزیشکەوە پێشکەش بکەن.
بەڵگەنامەیەك بۆ پێکووتە دژ بە ڤیروسی کۆرۆنا هەتا ئێستا تەنها لەڕێگەی کۆدی- کوو ئاڕ ەوە لەبەردەستدایە. ناسنامە زەردەکەی کووتاندن کفایەت نیە لەمەودوا. کۆدی-کوو ئاڕ لەسەر بەڵگەنامە دیگیتالەکەی کووتاندن هەیە، کە مرۆڤ یەکسەر لەدوای کووتاندنەکە وەریدەگرێت یان لەدوایدا لەڕێگەی پاسی کووتاندنە زەردەکەەوە لە دوای خۆکووتاندنەکەوە لە دەرمانخانەیەك دەتوانیت وەریبگریت. کۆدی-کوو ئاڕ دەکرێت لەڕێگەی کۆرۆنا-ڤارن-ئەپ یان کۆڤپاس-ئەپ ەوە بخوێندرێتەوە، بەڵام هەروەها بەشێوەی کاغەزیش قەبوڵ دەکرێت.
ئەم پێکووتەیە لەڕێگەی حکومەتی ئیتحادی ناوەندیەوە پارەکەی دەدرێت، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە کارتی تەئمینی نەخۆشی پێویست نیە. پێکووتە زۆربەی کات پەیوەست نیە بە باری ئیقامەوە وە بۆ هەموانە.
ئەو کەسانەی، کە دەرحاڵ بووستەرن (واتە سێ پێکووتەیان وەرگرتووە)، بەشێوەیەکی گشتی لە هەموو ئە جێگایانەی کە، یاسای 2G-پلووس بەڕێوە دەچێت، پێویست ناکات فەحسی-کۆرۆنای نێگاتیڤ پێشکەش بکەن بۆ نموونە وەك چێشتخانەکان، باخچەی ئاژەڵان یان ڕووداوە کەلتووریەکان وە جێگای حەوانەوە. دەرحاڵ تەنها بێجگەیەك هەیە ئەویش بۆ کلووبەکان وە دیسکۆتێکەکان- لێرەدا هەتا ئەو کەسانەی کە بووستەرن دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا فەحسی-کۆرۆنای نێگاتیڤ پێشکەش بکەن.
#dranbleibenBW
چاودێری ئێمە بکە لە سۆشیال میدیادا