هەتا ئێستا
دڵنیانیت؟

تۆماری سێمیناری دیگیتالی زانیاری لە بەرواری 5 ئەپریلی 2022

لە کاتی سێمیناری دیگیتالی زانیاری سەر بە وەزارەتی کۆمەڵایەتی، تەندروستی وە گوونجاندن لە بادن-ڤیورتەمبێرگ پسپۆڕەکان وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە پێکووتەی-کۆرۆنایان دایەوە. ئەم سێمینارە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ وەرگێڕدراوە بۆ عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕۆمانی، ڕووسی، تورکی، ئۆکرانی، وە هەروەها، زمانی لاڵان.

هەموو زانیاریە گرنگەکان سەبارەت خۆکووتاندن

هەموو ڕۆژێك زانیاریەکی زۆر سەبارەت پاندێمی- کۆرۆنا وە کووتاندنی خۆپاراستن بڵاودەکرێتەوە. هەندێك جار گرانە، بینینێکی ئاشکرات هەبێت. لێرەدا دڵنیا نەبیت شتێکی ئاساییە- بەهەرحاڵ مەسەلەکە پەیوەندی بە گیانی خۆتەوە هەیە وە تەندروستی خۆت. بۆ ئەوەی بڕیاردانەکەت بۆ ئاسان بکەین، لەم خاڵانەی خوارەوەدا بۆت ڕوون دەکەینەوە، بنەماکانی خۆکووتاندن چین وە هەروەها مەترسیەکانیش چۆن سەرژمێر بکەین.

بەڵگەی باش بۆ خۆکووتاندن

بەڵگەی زۆر باش هەیە، بۆ ئەوەی خۆت بکووتیت. ئێمە لێرەدا گرنگترینیانت نیشان دەدەین.

خۆپاراستن دژ بە تێپەڕبوونێکی قورسی نەخۆشیەکە یان لایەنی خراپی درێژخایەن

هەچ کەسێك دەرحاڵ تووشی ڤیروسی-کۆرۆنا ببێت، دەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەکە پێش هەموو شتێك پشت بە مەناعەی خۆی ببەستێت، چوونکە هەتا ئێستا هیچ چارەسەرێكی کاریگەر لە ئارادا نیە. هەتا ئێستا بە پێی داتاکانی پەیمانگای ڕۆبەرت کۆخ ئینیستیتوت زیاتر لە سەدا 90 ئەو نەخۆشانەی تووشی کۆرۆنا بوون وە لە نەخۆشخانەکاندان بریتین لەوانەی کە خۆیان نەکووتاوە. پێکووتە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەتپارێزێت دژ بە تێپەڕ بوونێکی قورسی نەخۆشیەکە.

خۆت، بەڵام کەسانی تریش بپارێزە

هەروەها کەسانێكی تریش هەن، کە ناتوانن خۆیان بکووتن. بۆ منداڵانی شیرەخۆر وە منداڵی بچووك هیج پێکووتەیەکی مۆڵەت پێدراو لەئارادا نیە، وە کەسانی تریش هەن کەبەهۆی هۆکاری پزیشکیەوە ناتوانن خۆیان بکووتن. تۆ پێویستت بەوە هەیە، کە چواردەورەکەت پێکووتەیان وەرگرتبێت.

لایەنە باشەکان لەکاتی سەفەرکردندا

بەشێوەیەکی گشتی ئەرکی خۆکووتاندن نیە بۆ ئەو کەسانەی کە سەفەری پشوو دەکەن. بەڵام: سەربەستی سەفەرکردن بۆ کەسانی کووتێندراو زۆر زیاترە وەك لەو کەسانەی خۆیان نەکووتاندووە. وەك کەسێك کە دەیەوێت سەفەر بکات وە کە بەڵگەی کووتاندنی پێنیە دەبێت ئەو کەسە ئامادەی ئەوە بێت کە ڕووبەڕووی کۆنترۆڵی قورس ببێتەوە وەك لە کەسێك کە بەتەواوەتی پێکووتەی وەرگرتووە.

ئەم ڤیروسە مەدا بەکەسانی تر

داتا زانستیەکانی هەتا ئێستا ئەوە دەسەلمێنن، کە کەسانی کووتێندراو بەئاشکرا دەگمەنتر تووشی نەخۆشیەکە دەبن. ئەگەر لەحاڵەتێکدا لەگەڵ ئەمەشدا تووشی نەخۆشیەکە ببیت، ئەوە ئەگەری ئەوەی ڤیروسەکە بگوێزیتەوە، زۆر کەمترە.

سیستەمی تەندروستی بپارێزە دژ بە هەرەس هێنان

هەرچەندە کەمتر کەسان تووشی نەخۆشی ببن بەهۆی ئەم ڤیروسەوە وە پێویستیان بە چارەسەری هەبێت لە نەخۆشخانەکاندا، ئەوە کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکاندا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیەکاندا وە هەروەها هەموو دەزگاکانی سەر بە سیستەمی تەندروستی باشتر دەتوانن کاری ئاسایی خۆیان بەجێبهێنن. لەزۆربەی کاتەکاندا پێکووتە دەتپارێزێت دژ بە تووشبوونێکی قورسی نەخۆشیەکە وە لەئەنجامی ئەمەشدا مانەوەیەکی درێژخایەن لە نەخۆشخانەکاندا بۆ چارەسەرکردن.

تووشبوون بە-کۆرۆنا مەترسیدارترە وەك لە پێکووتە

زۆربەی کەسان بۆ ماوەی چەندین هەفتە یان چەندین مانگ دەناڵینن بەهۆی کاریگەرەکانی دوای تووشبوون بە نەخۆشی-کۆرۆنا. سەبارەت هەموو ئەو پێکووتانەی کە مۆڵەتیان پێدراوە، ئەوە سەلمێنراوە کە لایەنە خراپەکانی تووشبوون بە نەخۆشی-کۆرۆنا زۆر خراپترە وەك لە لایەنە خراپەکانی پێکووتە، هەروەها ئەمەش هەمان شتە بۆ گەنجان، وە کەسانی لەش ساغ.

ئەی چی دەڵێن سەبارەت مەترسیەکان؟

دەعوای ئەوە زۆر هەیە، کە پێکووتەی-کۆرۆنا چ مەترسیەك لەگەڵ خۆی دەهێنێت. زۆربەی ئەمانە هیچ ڕست نین. لێرەدا وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدۆزیتەوە، کە لەوانەیە تۆ لە خۆتت کردبێت.

تۆ دەتەوێت زیاتر بزانیت؟

ئێمە هیوادارین، کە توانیبێتمان لەناو جانگەڵی-پێکووتە تۆزێك ڕووناکیمان هێنا بێت. تۆ هێشتا دەتەوێت زیاتر بزانیت؟ ئەوە بەخۆشحاڵیەوە سەیری ئەم ڤیدیۆیانە لەگەڵ ئەم لینکانە بکە:

ڤیدیۆی پەیوەندیدار

Ranga Yogeshwar

ڤیدیۆ: بۆچی خۆکووتاندن کارێکی زیرەکترە (ڕەنگا یۆگەشوار)

ڕۆژنامەوانی زانستی ڕەنگا یۆگەشوار هەڵمەت بۆ ئەوە دەکات، کە بەپێی توانا زیاترین کەس خۆیان دژ بە کۆرۆنا بکووتن. بۆچی، ئەوە لە ڤیدیۆکەیدا ڕوون دەکاتەوە بۆچی خۆکووتاند کارێکی زیرەکترە. (لینك)

Mai Thi Ngyuen-Kim

ڤیدیۆ: پرسیاری ڕەخنەگر سەبارەت پێکووتە (مای تی نگیوان-کیم)

مای تی نگیوان-کیم رۆژنامەنووسی زانستیە وە پسپۆڕی کیمیا. لە ڤیدیۆکەی ئەودا 7 پرسیاری ڕەخنەگر سەبارەت پێکووتە بەشێوەیەکی ئاشکرا دروستکردنی وە کاریگەری پێکووتە ڕوون دەکاتەوە. (لینك)

Martin Moder

ڤیدیۆ: مەترسیە کاریگەرەکان و ئەگەرەکانی پێکووتەی-ئێم ئاڕ ئێن ئەی (مارتین مۆدەر)

مارتین مۆدەر، پسپۆڕی مۆلیکیول بیۆلۆجی، لە ڤیدیۆکەیدا کاریگەرەکان و مەترسیە ئەگەرەکانی پێکووتەی-ئێم ئاڕ ئێن ئەی دژ بە نەخۆشی کۆڤید19 ڕوون دەکاتەوە. (لینك)