پەرلەمان بڕیاری لەسەر ئەرکی پێکووتە بۆ دەزگاکانی پەیوەندیدار دەرکردووە. هەتا بەرواری 15 مارس 2022 ئەبێت هەموو کارمەندانی نەخۆشخانەکان، خە ڵوەتگەی پیری وە دەزگاکنی هاوشێوە بەڵگەیەك پێشکەش بکەن وەك کووتێندراو یان چاکبوەوە. ئامانج لەمە ئەوەیە، کە پیرەکان وە کەسە نەخۆشەکان باشتر بپارێزرێت دژ بە تووشبوون بە ڤیروسی کۆرۆنا.
تۆمارکردنی زانیاریەکانی سێمیناری دیگیتا
تۆمارکردن دەزگای پەیوەندیدار کە ئەرکی پێکووتەیان هەیە
لەبەرواری 24 فێبروار 2022
وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدرێتەوە لەلایەن پسپۆڕانی وەزارەتی تەندروستی بۆ کۆمەڵایەتی، تەندروستی وە گوونجاندنی بادن-ڤیورتەمبێرگ پرۆفیسۆر.د. ئووڤە لال (ئامتسشێف)،د. تۆبیاس شنایدەر (سەرۆکی بەشی کۆمەڵایەتی)، د. تیلۆ ڤالکەر (سەرۆکی بەشی تەندروستی)، کریستیان ئێنگەلهاردت سەرۆکی بەشی خانەنشینی)، د. یۆخن ڤێرلە (بەشی بەڕێوەبەری تەندروست موقاتەعە)، د. سیمۆنە هیۆکەلە-هافنەر (سەرۆکی بەش) وە د. لیسا مووس (بەشی بەڕیوەبەرایەتی تەندروستی موقاتەعە)
پرسیارو وەڵام سەبارەت دەزگای پەیوەندیدار کە ئەرکی پێکووتەیان هەیە
بڵاوکراوەی: 16.03.2022
مەبەست لە دەزگای پەیوەندیدار کە ئەرکی پێکووتەیان هەیە بۆ کارمەندان چیە
لەسەرەتای ئەم پاندێمیەوە بەشێوەیەکی بەردەوام وە دووبارە بەتایبەت لە خەڵوەتگەی پیریەکاندا وە لە دەزگای خزمەتکردنی کەم ئەندامەکاندا ڤیروسەکە بڵاودەبێتەوە، کە تاڕادەیەك دەبێتە هۆی مردنی ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە. بۆ ئەوەی خۆمان لە هەڵگرتنی وە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیروسە لەم جۆرە جێگایانەدا بەدوور بگرین، ئەوە هیچ چارەیەکمان بەدەستەوە نیە، بێجگە لەوەی کە ئەو کارمەندانەی لەو جێگایە کاردەکەن بەتەواوی خۆیان بکووتن. هەرچەندە کارمەندانی بواری پزیشکی وە بواری خزمەتگوزاری هەر لەسەرەتاوە هەڵمەتی پێکووتە وە ئۆفەری پێکوتەیان پێشکەش کراوە، بەڵام ئەم گرووپە لەکەسان بە ئاشکرا هاوکاریان نیشان نەداوە.
ئەرکی پێشکەش کردنی بەڵگە دەستپێدەکات لە بەرواری 16 مارس 2022 هەتا بەرواری 31.12.202 ئەم مۆڵەتی بەرواری 16 مارس 2022 هەڵبژێردراوە، بۆ ئەوەی هەموو کەسانی پەیوەندیدار، کە هەتا ئێستا هیچ پێکووتەیەکیان وەرنەگرتووە دژ بە کۆڤید-19، کاتی تەواویان بەدەستەوە بێت، بۆ ئەوەی بتوانن کاری خۆکووتاندنی تەواو جێبەجێ بکەن.
یەك دۆکوومێنت (§ یاسای 2 ژمارە 3 کۆڤید-19-یاسای باری نائاسایی-ڕێکخاریەکانی پاراستن)، کە گوونجاوە لەگەڵ ڕێساکانی پاول-ئێرلیش-ئنیستیتوت (پ ئ ي) بەڕەچاوکردنی ئەو پێکووتەیەی کەبەکارهاتووە، کە بۆ کووتاندنێکی تەواوی پێویست ژمارەیەکی پێویست لە کووتاندنەکان، کە بۆ کووتاندنێکی تەواوی زیاتر پێکووتە چالاککەرەوەکانی پێویست وە هەروەها کاتی نێوانیان، کە پێویستە لەدوای کووتاندن بۆ کووتاندنێکی تەواو هەڵبەسەنگێندرێت وە کە بەلای زۆرەوە لەنێوان تاکە پێکووتەکاندا یان پێکووتە چالاککەرەوەکاندا هەبێت.
یەك بەڵگەی چاککبوونەوە (§ یاسای 2 ژمارە 3 کۆڤید-19-یاسای باری نائاسایی-ڕێکخاریەکانی پاراستن)، کە لەگەڵ ڕێساکانی ڕۆبەرت-کۆخ-ئینیستیتوت (ڕ ک ئ) گوونجاو بێت بەڕەچاوکردنی جۆری فەحسەکان وەك بەڵگە بۆ تووشبوونەکانی پێشوو، کاتەکەی، کە لەدوای فەحسەکە وەك بەڵگەی تووشبوونەکانی پێشووتر بێت، یان وەك بەڵگە بۆ وازلێهێنان کە لەسەر بنەمای تووشبوونەکانی پێشووتر چنینی بۆ کراوە وە هەروەها کاتەکەی، کە ئەو فەحسەی وەك بەڵگەی تووشبووونەکەی پێشتر کە لە نێوانیاندا بێت.
ئەگەر لەحاڵەتی بوونی گرفتێکی پزیشکیدا پزیشک دەتوانێت بەڵگەی ئەوەت بداتێت، کە تۆ بۆت هەیە دژ بە کۆڤید-19 خۆت نەکووتیت وە ئەم بەڵگەیە پێشکەش بکەیت.
بەڵگەی چاکبوونەوە
بەپێی زانیاریەکانی ڕۆبەرت-کۆخ-ئینیستیتوت بەڵگەی چاکبوونەوە کاتێك بەرکارە، ئەگەر وەرگرتنی فەحسەکە بەلای کەممەوە 28 ڕۆژ وە بەلای زۆرەوە 90 ڕۆژی بەسەردا تێپەڕی بێت. بۆ مەبەستی سەفەر- بۆ مەبەستی سەفەر بۆ یەکێك لەدەوڵەتەکانی یەکگرتووی ئەوروپی- ئەوە ئەو بەڵگەیە هەتا 6 مانگ بەرکارە.
بەڵگەی کووتاندن لەناو ئەڵمانیادا بەڵگەی یەکەم کووتاندن بەبەردەوامی بەرکارە. لە بەرواری 01.01.2022 ەوە بەڵگەی کووتاندنی دیگیتال لەناو یەکگرتووی ئەوروپیدا بۆ نۆ مانگ بەرکارە. یەمەش هەمان شێوەیە بۆ مەناعەی بنەڕەتی تەواو. پێکووتەی-بووستەر بەبەردەوامی بەرکارە.
یاسا نائاساییەکانی-ڕێکخاری پاراستنی-کۆڤید-19 ئەمانە ڕێکدەخات:
- بەڵگەی خۆکووتاندنەکە دەبێت بەزمانی ئەڵمانی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیتالی یان ئیسپانی پێشکەش بکرێت.
- ئەو پێکووتانەی، کە لەلایەن پاول-ئیرلیش-ئینیستیتوت (پ ئ ي) ەوە پێناسە کراون، دەبێت وەرگیردرابێت: واتە بیۆنتێك، مۆدێرنا، جۆنسن&جۆنسن یان نۆڤاڤاکس.
- ژمارەی دۆزەکان وە کاتی نێوانیان دەبێت ڕاگیردرابێت.
هەرچەندە بەڵگەکە بەڵگەی-یەکگرتووی ئەوروپی بێت، دەبێت بەشێوەیەکی یەکتاشێوەیی قەبووڵ بکرێت.
نەخێر، یاسا هیچ بێجگەیەك یان دەست لێهەڵگرتنێك بەهۆی هۆکاری ئایینیەوە نابینێت. کەسانێك، کە بەشێوەیەکی سەرەکی تەنها بۆ یەك دەزگان، دەتوانن ئازادی وەربگرن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دژ بە قەدەغەکردن لە چوونە ژوورەوە (بۆ نموونە بۆ سێ مانگ). ئەگەر ئەم جۆرە کەسانە لەو ماوەیەدا خۆیان نەکووتن، دەبێت پاش ئەو ماوەیە بەدوای کەسێکی تری جێگردا بگەڕێت.
ئەوەی گرنگە بریتیە لەبەرواری یەکەم پێکووتە: ئەوەی ئەمەی وەرگرتووە، کە داتاکانی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کراوە، ئەو کەسە قەدەغە ناکرێت بچێتە ئەو دەزگایەی، کەکاری تێدا دەکات، وە بۆی هەیە بەردەوام ببێت لەسەر کارەکەی. بەڵام ئەبێت ئەوە تەئمین بکرێت، کە ئەو کەسانە هەموو پێکووتەکانی تریش بەتەواوی وەربگرن.
مەبەست لە ئەرکی کووتاندنی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ دەزگاکان چیە؟
ئەرکی کووتاندنی دەزگا پەیوەندیدارەکان ئەمانە دەگرێت خۆی:
- جێگای تایبەتی نیشتەجێبوون بۆ کەسانی کەمئەندام هەروەها وەرشەی کار بۆ کەمئەندامان بەپێی یاسای § 219 س گ ب IX هەروەها هەموو جێگا هاوشێوەکان کە بەرنامەی ڕۆژانە پێشکەش دەکەن (بۆنموونە. وەرشەی تایبەتی پشتگیریلێکراو).
- وەرشەکان بۆ کەسانی کەمئەندام.
- دەزگاکانی تەواو سەرجەم مشووخۆر (بۆنموونە. دەزگاکانی چاودێری گرووپەکانی منداڵان وە گەنجانی کەمئەندام) وە دەزگاکانی مشووخۆری کاتی (بۆ نموونە دەزگا هایلپێداگۆگیەکانی ڕۆژانە، باخچە هایلپێداگۆگیەکان) بۆ منداڵان وە گەنجانی کەمئەندام .
- دەزگاکانی سەرجەم- یان بەشی خزمەتگوزار بۆ منداڵان وە گەنجان لەگەڵ کەمئەندامی دەروونی.
بە دژ لەمە ئەمانە ناچێتە ژێر ئەم بارەوە
- باخچەی منداڵانی ئینتێگرااتیڤ.
- دەزگاکانی یارمەتیدەر بۆ کەسانی بێجێگا.
لە دەزگاکانی رێها هیچ گرنگ نیە، ئەو خزمەتەی پێشکەش دەکرێت چی دەگرێتە خۆی (بەبەردەوامی، کاتی). ئەو کەسانەی لەوێ کار دەکەن دەکەونە ژێر باری بەڵگە پێشکەش کردن. ئەم دەزگایانە دەچنە ژێر پێناسەی دەزگا ڕێها پزیشکیەکانەوە وەك دەزگاکانی پزیشكی ڕێهای-پێشەیی (پلەی I وە پلەی II) هەروەها دەزگای ڕێها بۆ نەخۆشە دەرونیەکان واتە کەسە کەمئەندامەکان (ڕ پ ك).
- دەزگا خزمەتگوزاریە کاتی- وە تەواوەکان (خەڵوەتگەکان، خزمەتی ڕۆژ- یان شەو، دەزگاکانی خزمەتی کاتی).
- جێگای تایبەتی نیشتەجێبوون بۆ کەسانی کەمئەندام هەروەها وەرشەی کار بۆ کەمئەندامان بەپێی یاسای § 219 س گ ب IX هەروەها هەموو جێگا هاوشێوەکان کە بەرنامەی ڕۆژانە پێشکەش دەکەن (بۆنموونە. وەرشەی تایبەتی پشتگیریلێکراو).
- وەرشەکان بۆ کەسانی کەمئەندام.
- دەزگاکانی تەواو سەرجەم مشووخۆر (بۆنموونە. دەزگاکانی چاودێری گرووپەکانی منداڵان وە گەنجانی کەمئەندام) وە دەزگاکانی مشووخۆری کاتی (بۆ نموونە دەزگا هایلپێداگۆگیەکانی ڕۆژانە، باخچە هایلپێداگۆگیەکان) بۆ منداڵان وە گەنجانی کەمئەندام.
- دەزگا چارەسەریەکانی تەواو- یان کاتی بۆ منداڵان یان گەنجان کە کەمئەندامی دەرونین.
بەدژ لەمە ئەمانە ناچنە ژێر ئەم باسەوە:
- باخچەی منداڵانی ئینتەگراتیڤ.
- دەزگاکانی یارمەتی بۆ کەسانی بێجێگا.
لە دەزگاکانی رێها هیچ گرنگ نیە، ئەو خزمەتەی پێشکەش دەکرێت چی دەگرێتە خۆی (بەبەردەوامی، کاتی). ئەو کەسانەی لەوێ کار دەکەن دەکەونە ژێر ئەرکی بەڵگە پێشکەش کردن. ئەم دەزگایانە دەچنە ژێر پێناسەی دەزگا ڕێها پزیشکیەکانەوە وەك دەزگاکانی پزیشكی ڕێهای-پێشەیی (پلەی I وە پلەی II) هەروەها دەزگای ڕێها بۆ نەخۆشە دەرونیەکان واتە کەسە کەمئەندامەکان (ڕ پ ك).
لەو دەزگایانەی یان ئەو خزمەتانەی سەر بە ڕێهای پیشەیی بەپێی یاسای § 51 س گ ب IX (دەزگا فێرکاریە پیشەییەکان، وەرشە پێشەییە پشتگیرلێکراوەکان) هیچ گرنگ نیە، تاچ ڕادەیەك ئەو خزمەتەی پێشکەشی دەکەن چەندە (بەبەردەوامی، کاتی). ئەو کەسانەی لەوێ کار دەکەن دەکەونە ژێر ئەرکی بەڵگە پێشکەش کردن.
خزمەتەکانی ڕێهای پیشەیی بەتایبەت خزمەتی تایبەتی گوونجاندنە، خزمەتگووزاران لەچوارچێوەی پشتگیری، بوودجەی کار وە بوودجەی فێربوونی کار هەروەها کۆمپانیەکان، کە خزمەتی یاریدەدەری کار پێشکەش دەکەن.
لێرەدا ئاماژە دەدەم بەو لیستەیەی کە بەپێی § 20 بڕگەی 3 یفسگ هەروەها فاكی ئەرکی خۆکووتاندن لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی سەر بە ب م گ. ئەرکی خۆکووتاندن ئەمانە دەگرێت خۆی:
- دەزگای چاودێری کاتی بەپێی یاسای § 72 س گ ب IX وە هەروەها تاکە کەسان بەپێی § 77 س گ ب XI.
- خزمەتی چاودێری کاتی، کە چاودێریە چڕەکانی کاتی لە دەزگاکاندا، گرووپی نیشتەجێکاندا یان جێگای بەکۆمەڵ نیشتەجێبوونەکاندا پێشکەش دەکرێت.
- بەپێی فاکی سەر بە ب م گ هەروەها ئەو کەسانەی، کە بەکاتی چاودێری دەکرێن لە گرووپە نیشتەجێبوونەکاندا بۆ چارەسەری، چاودێری یان چارەسەری کەسە بەتەمەنەکان یان کەفتەکان کاردەکەن.
ئەم دەزگایانەی خوارەوە یان کۆمپانیانە لە موقاتەعەی بادن-ڤیورتەمبێرگ ناکەونە ژێر پێناسەی یاسایی بەپێی § 20 ا لفسگ:
- بەشێوەیەکی گشتی هەموو ئەو دەزگایانەی منداڵآن- وە یارمەتی گەنجان لەبادن-ڤیورتەمبێرگ، هەروەها ئەگەر تاکە تاکە مرۆڤ لەگەڵ کەمئەندامیدا لەو جێگایانەدا خزمەت بکرێن
- ئەو دەزگایانەی یان کۆمپانیانەی بەپێی § 35 ا سگب VIII, کە تیایاندا خزمەتگووزاری پێشکەش منداڵان یان گەنجان دەکرێت کە کەمئەندامی ڕۆحی یان کەمئەندامی ڕۆحی مترسیداریان هەیە.
- هەندێك لە ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەنجان یان بەڕێوەبەرایەتی گەنجانی موقاتەعەکان، کە لە چوارچێوەی ئەو یارمەتیانەی باسکراودا ناکەونە ژێر ئەو پێناسەیە.
بەهەرحاڵ ئەگەر دەزگایانەی منداڵان- وە یارمەتی گەنجان کە ڕاستەوخۆ، بەستراونەتەوە بەو دەزگایانەی ئەرکی خۆکووتاندنیان لەسەرە بەپێی یاسای § 20 ا یفسگ، وە ئەم دەزگایە کەسایەتیەکی یاسایی هەیە وە بەمەش دەزگایەکە بەپێی یاسای §2 ژمارە 15 یفسگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئەمیش ئەچێتە ژێر باری هەمان ئەرکی خۆکووتاندن بۆ دەزگاکانی پەیوەندیدار بە پێی یاسای § 20 ا یفسگ. لەسەر بنەمای ئەم پێناسە یاساییە دەزگا حکومیەکان وە دەزگا پەروەردەییەکان وە بەڕێوەبەرایەتی گەنجانی موقاتەعە بەرامبەر ئەرکی ڕاگەیاندن بۆ مۆڵەت لای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی کەلەلایان کاردەکەن وە خۆیان نەکووتاندوە بەرپرسیان لەسەر نامێنێت.
پێناسەی یاسایی زۆر بە فراوانی داڕێژراوە، بەشێوەیەك کە بەگشتی ئەوە گرنگ نیە، کە ئەو کەسەی لەو دەزگایە یان کۆمپانیایە کاردەکات کۆنتاکتی ڕاستەوخۆی بە گرووپە تەمەنانە هەیە یان نا. تەنها حاڵەت کە جوودا کراوەتەوە، بریتیە لەوەی کە تیایدا هیچ کۆنتاکتێك لەگەڵ ئەو کەسانەی مەترسیان لەسەرە، یان لەگەڵ کارمەنداندا، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ گرووپە تەمەنی لەژێر مەترسیدان، ئەمەش بەهۆی کارەکتەری جۆری پیشەکەوە لەسنووری گوومان بکرێتە دەرەوە، بۆ نموونە لەڕێگەی ئەو بینایەی کە جوودایە وە کاری تێدا دەکات.
کۆمپانیای ناوبراو لە ناو لیستەکەدا بریتیە لە کۆمپانیاکانی ناو بازاڕ. بۆ ئەمانیش هەمان یاسا و ڕێسا لەکاردایە وەك کۆمپانیاکانی تر، کە کەسانی کەمئەندام کار پێدەکەن. ئەو کەسانەی کە لەکۆمپانیاکانی ناو لیستەکەدا کار دەکەن، پێویست ناکات بەشێوەیەکی گشتی بەڵگە پێشکەش بکەن.
بەپێی § 20 یاسای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەرکی خۆکووتاندن بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکان لەکاردایە بۆ هەموو ئەو کەسانەی، کە لەو دەزگایانەی سەرەوەدا ئیش دەکەن- بەبێ ئەوەی ئایا، ئەو کەسە خاوەن ئیشەکەیە یان لەوێ کارمەندە. بەپێی ئەوە ئەم یاسایە بۆ هەموانە واتە کارمەندان، خاوەنی عیادە وە هەروەها بەڕێوەبەرانی دەزگاکان.
شێوازی جۆر کارەکە (جۆری کۆنتراکتی ئیش، کرێکاری کاتی، پراکتیك، فەرمانبەر) لێرەدا هیچ گرنگیەکی نیە. هەربۆیە هەموو ئەو کەسە خۆبەخشانەی کە لە کاتی پراکتیکێدا کاردەکەن ناونووس دەکرێن.
- یاریدەدەری نەخۆشی شەکرە
- چارەسەری ئێرگۆ
- مامان وە یاریدەدەری مامان
- چارەسەری زمان واتە لۆگۆپێدی
- شێلان وە چاودێری مەلەواانگەی پزیشک
- ئۆرتۆپتیست
- علاج تەبیعی
- پۆدۆلۆگی
لە دەزگایەکی پەیوەندیدار ئەرکی خۆکووتاندن چۆن دەخرێتە گەڕ
هەموو ئەو کەسانەی لەو دەزگا ناوبراوانەدا یان کۆمپانیاکاندا کار دەکەن ("کارمەندانی خۆیان")، دەبێت هەتا بەرواری 15 مارس 2022 لەلای سەرۆکی کارەکە یان کۆمپانیاکە بەڵگەیەکی خۆکووتاندن- یان بەڵگەی چاککبوونەوە یان بەڵگەیەکی پزیشکی سەبارەت گرفتی تەندروستی پێشکەش بکات.
لە بەرواری 16 مارس 2022 ەوە دەبێت هەموو ئەو کەسانەی کە یەکێك لەو دەزگایانەدا یان کۆمپانیادا کاردەکەن، بەرپرسن لەوەی، پێش ئەوەی دەست بە کارەکەیان بکەن بەڵگەی پێویست پێشکەشی سەرۆکی یان بەڕێوەبەری دەزگاکە یان کۆمپانیاکە بکات. کەسێك، کە بەڵگەپێشکەش نەکات، بۆی نیە لەوێ ئیش بکات.
لەم حاڵەتەدا ئەبێت شتێك ڕوون بکەینەوە:
لە بەرواری 16 مارس 2022 ەوە هەموو ئەو کەسانەی کە یەکێك لەو دەزگایانەدا یان کۆمپانیادا کاردەکەن، بەرپرسن لەوەی، پێش ئەوەی دەست بە کارەکەیان بکەن بەڵگەی پێویست پێشکەشی سەرۆکی یان بەڕێوەبەری دەزگاکە یان کۆمپانیاکە بکات.
ئەگەر بەڵگەکە لەلای بەشی "خۆیەتی" هەتا بەرواری 15 مارس 2022 پێشکەش نەکرێت یان ئەگەر گوومان لە ڕاستی بەڵگەکە یان ناوەڕۆکەکەیدا هەبێت، ئەوە سەرۆکی ئەو دەزگایە یان ئەو کۆمپانیایە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیەوە بکات وە هەموو زانیاریە کەسایەتیەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بنێرێت. بەڕێوەبەرایتی تەندروستی لەو کاتەدا لە حاڵەتەکە دەکۆڵێتەوە وە داوا لەو کەسە دەکات کە بەڵگەی پێویست بخاتە بەر دەست.
ئەگەر لە مۆڵەتی دیاریکراودا هیچ بەڵگەنامەیەك پێشکەش نەکرێت، ئەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەتوانێت ڕێگە لەو کەسە بگرێت کە بچێتە سەر شوێنی ئیشەکەی واتە ڕێگەلێگرتنی لەوەی پیشەکەی بکات بە ڕەچاوکردنی ئەو شوێنەی ئیشی تێدا دەکات وە لەهەمان کاتدا بەرزکردنەوەی دەعوای سزادان لەدادگا.
بەڵێ، لە بەرواری 16 مارس 2022 ەوە . هەروەها ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هیچ زانیاریەکی وەرنەگرت لەڕێگەی سەرۆکایەتی دەزگکانەوە یان کۆمپانیاکانەوە ، ئەوە هەموو ئەو کەسانەی کە ئەرکی پێشکەش کردنی بەڵگەنامەیان لەسەر شانە ئەوە بەرپرسن، کە بەڵگەنامەی پێویست پێشکەش بکەن، ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی داوای لێکردن. ئەگەر ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە پێشکەش کردنی ئەو بەڵگەنامەیە وە لەگەڵ ئەمەشدا پێشکەشی ناکەن، ئەوە ئەکرێت دژ بەمانە سزایەکی پارە بخرێتە سەر شانیان.
ئەبێت هەموو زانیاریە کەسایەتیەکانی وەك ناوی خێزانی، ناوی کەسی، ڕەگەز، ڕۆژی لەدایكبوون، ئەدرەسی جێگای نیشتەجێبوونی سەرەکی یان جێگای مانەوەت وە، ئەگەر وانەبێت، ئەدرەسی جێگای ئێستای مانەوەی کەسی بەرپرس، وە ئەگەر لەبەردەستدا هەبێت ژمارەی تەلەفۆن وە ئیمەیل-ئەدرەس. وەزارەتی کۆمەڵایەتی، تەندرووستی وە گوونجاندن پۆرتالێکی تۆمارکردنی دیگیتالی ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی لەلایەکەوە دەزگا پەیوەندیدارەکان وە کۆمپانیاکان ئەندامەکانیان کەبەرپرسن لە ئەرکی تۆمارکردن بەپێی توانا وە بەشێوەیەکی خێرا وە سەلامەت تۆماربکرێن، وە لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی بتوانن تۆمارەکان وەربگرن وە لە هەمان کاتدا کاری لەسەر بکەن.
بۆ ئەم مەبەستە لەسەرتاسەری موقاتەعە پۆرتالێکی دیگیتال هەیە، کە لەڕێگەیەوە بەڵگەنامەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕەوانەدەکرێت.
ئەو ڕاگەیاندنە دەبێت بدرێت بەو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیەی، کە جێگای ئیشی کەسی بەرپرس لەدەزگاکە/ لەکۆمپانیەکە لە سنووری ئەودایە.
کەسی بەرپرس ئەرکی سەرشانیەتی پاش داوالێکردن، کە بەڵگەنامەی پێویست پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بکات. ئەگەر گوومان هەبێت لە ڕاستی یان لە ڕاستی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتە پزیشکیەکە، ئەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەتوانێت فەرمانی پشکنینی پزیشکی بکات، بۆ ئەوەی ئەو کەسە لەسەر بنەمای گرفتێکی پزیشکی نەتوانێت دژ بە ڤیروسی کۆرۆنا سارس-کۆڤ-2 پێکووتە وەربگرێت.
ئەگەر کەسێك پاش ئەوەی داوای لێدەکرێت لەماوەی مۆڵەتی دیاریکراودا بەڵگەنامەکە پێشکەش نەکات یان ئەو کەسە پاش ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی داوای لێدەکات هەڵنەستێت بە کردنی پشکنینە پزیشکیەکە، ئەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەتوانێت دژ بەم کەسە بڕیاری قەدەغەکردنی چوونە سەرکار لەو دەزگایە یان کۆمپانیایە دەربکات، واتە بڕیاری ئەوە دەربکات کە ئەم کەسە لەو جۆرە دەزگایانەدا بۆی نەبێت کاربکات.
ئەگەر کەسێك لەسەر داواکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەڵگەیەك نە، نە بەشێوەیەکی ڕاست، نە بە ڕێکوپێکی یان نە لەکاتی خۆیدا پێشکەش نەکات واتە داواکاریەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پێشکەش نەکات، ئەوە هەڵدەستێت بە کاری نایاسیی بەپێی § 73 بڕگەی 1 ا ژمارە 7 ف واتە 7 ه یفسگ.
ئیعتراز گرتن یان گوومان خستنە سەر بڕیارەکە دژ بە فەرمانی پشکنینی پزیشکی واتە دژ بە بڕیاری قەدەغەکردنی کار- یان قەدەغەکردنی پیشە لەم حاڵەتەدا هیچ کاریگەریەکی دواخستنی نیە.
هەرئەوەندی پێکووتەی تەواو دواتر وەرگیردرا، ئەوە بڕیاری قەدەغەکردنی چوون بۆ کار یان قەدەغەکردنی پیشە لادەبرێت.
هەمان یاساو ڕێسای کارمەندانی دەزگایەك یان کۆمپانیایەك بەکاردەهێنرێت بۆ کارمەندە دەرەکیەکان، کە دەرحاڵ پێش بەرواری 16 مارس 2022 بۆ ئەم دەزگایانە یان کۆمپانیایانە بە شێوەیەکی بەردەوام کاریان بۆ کردوون. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت، لەم حاڵەتانەدا ڕاگەیاندنی ئەم کارمەندە دەرەکیانە بەهەمان شێوە لەڕێگەی سەرۆکایەتی ئەو دەزگایە یان ئەو کۆمپانیایە پێشکەش دەکرێت. بەپێچەوانەوە بۆ هەموو دامەزراندنێکی تازە هەمان یاساو ڕێسا بەکاردەهێنرێت هەروەها بۆ خزمەتگوزارەکان، کە کارێکی بەردەوام لە یەکێك لەو دەزگایانەدا یان لەو کۆمپانیادا ئەنجام دەدەن.
بەگشتی هەمان یاسا بەرکارە، کە کەسی یارمەتی وەرگر (بوودجە وەرگر)، کە لەچوارچێوەی بوودجەیەکی کەسایەتی بەپێی § 29 سگب IX کەسانێك کارپێدەکەن، لە دەزگایەکدا کە ئەندامەکانی دەچنە ژێر باری ئەرکی پێشکەش کردنی بەڵگەنامەیەکی پێکووتە بۆ ئەویش هەمان شتە
ئا لەم حاڵەتەدا، کە کارمەندان لە چوارچێوەی بوودجەی کەسایەتیدا کار دەکەن، ئەبێت بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیەکان لە کاتی پشکنیندا بەتایبەت ئاگاداری ئەوە بن، کە لەکاتی تەئمین کردنی خزمەتەکەدا هەڵسەنگاندنێکی تایبەت بەجێگاکە بدات، لەبەر ئەوەی کە بۆ تەنها کەسێك ئاد هۆك ناکرێت هێزێکی کار بخرێتە خزمەت.
ئەگەر بەپێی کارەکتەری ئەو ئیشەی کە ئەنجامدەدرێت هەموو کۆنتاکتێك لەگەڵ کەسانی لەژێر مەترسیدا بەتەواوی ڕوونەدات، ئەوە ئەمە ڕێگەپێدراوە.
ئەو کەسانەی، کە لە دوای تەواو بوونی مۆڵەتەکە (لەبەرواری 15.03.2022) نەخۆشن یان لە پشووی بەخێوکردنی منداڵدان، هەر بەگەڕانەوەیان بۆ سەر کار پێویستە بەڵگەنامە پێشکەش بکەن.
لەحاڵەتی کەسانی کاری سەربەخۆ، کە دەکەونە ژێر پێناسەی § 20ا یفسگ، کە تیایدا سەرۆکێك نیە، کە هەستێت بە پێشکەش کردنی بەڵگەنامە هەتا بەرواری 15 مارس 2022 لەم حاڵەتانەدا ئەبێت بەڵگەنامەکان بەڕێكوپێکی دۆکوومێنت بکرێت، بۆ ئەوەی لە حاڵەتی کۆنترۆڵێکی فەرمیدا بتوانرێت بسەلمێنرێت، کە ئەم بەڵگەنامەیە لەکاتی تەواو بوونی مۆڵەتەکەدا ئامادە بوون لەحاڵەتێکدا، کە هیچ بەڵگەنامەیەك بەپێی یاسای § 20ا بڕگەی 2 دێڕی 1ژمارە 1-4 یفسگ لە ئارادا نەبێت، ئەوە ئاماژە بە دەقە تازەکانی خۆپاراستنی پێکووتە سەبارەت ئەو پیشانەی لەو دەزگایانەدا پێشکەش دەکرێت لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ئیتحادیەوە بەبەرواری 22 مارس 2022، پرسیار 23 (لینك: https://www.bundesgesundheitsministerium.de/fileadmin/Dateien/3_Downloads/C/Coronavirus/FAQs_zu_20a_IfSG.pdf ). پاش ئەوە تەنها سەربەخۆکان بەرپرسن لەوەی، بەڕێوەبەرایەتی بەرپرس ئاگادار بکەنەوە، ئەگەر خۆیان خاوەنی بەڵگەنامەی پێویست نەبووون. ئەم بۆچوونە هەمان بۆچوونی موقاتەعەی بادن-ڤیورتەمبێرگە.
لە کاتی دامەزراندنی تازەدا
- کەسانێك، کە لەبەرواری 16 مارس ەوە دەستبەکار بوون، بەڵام پێش دەستبەکار بوونیان هیچ بەڵگەیەکی-پێکووتە یان بەڵگەنامەی چاکبوونەوە پێشکەش بکەن، ئەوە ناتوانن دەست بەم کارە بکەن.
- خاوەن ئیش ئەبێت ئەم کاسانە لەدوای 16 مارس ەوە لە ئیش دەربکات- وە بەبێ پارە. لەبەر ئەوەی لە یاسای کاردا ئەو بنەمایە هەیە کە:
بەبێ کار بەبێ پارە
.
وە لەکاتی بەردەوام بوون لەسەر کار:
- ئەگەر کارمەندان هەتا 15 مارس هیچ بەڵگەنامەیەك پێشکەش نەکەن، ئەوە سەرەتا دەتوانن لەسەر ئیشەکە بەردەوام بن،
- هەر ئەوەندەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بڕیاری قەدەغەکردنی کارکردن- واتە چوونە سەرکاری دەرکرد وە ئەم بڕیارە جێبەچێ بوو، ئەوە ئەو کەسانە بۆیان نیە کارەکەیان ئەنجام بدەن. وە لێرەدا مافی وەرگرتنی پارەی ئیشیان نامێنێت.
- خاوەن ئیش دەتوانێت ئاگاداری کارمەندەکانی بکات. چوونکە لێرەدا بەگشتی ئەبێت حیسابی ئەوە بکەیت، کە کارمەند لە ڕێگای ئەم یاسایەوە کاریگەری پۆزەتیڤی دەبێت بۆ سەر بابەتی کارەکەی.
- ئەگەر کارمەندان لەگەڵ ئەوەی کە ئاگاداری کراونەتەوە هیچ بەڵگەنامەیەكی پێکووتە- یان بەڵگەنامەی چاکبوونەوە واتە. ڕاپۆرتێکی پزیشکی سەبارەت بەگرفتە تەندروستیەکان پێشکەش نەکات، ئەوە دەکرێت وەك دواچەك دەرکردن لەکار بەکاربهێنرێت.
- دەرکردن لە کار هەموو کات پێویستی بە بنەمایەکی فراوان هەیە واتە. بنەمای یاسای یەکتایی. لەم هەڵسەنگاندنەدا ئەبێت ئەم ئاسۆیانە ڕەچاو بکرێت:
- ماوەی پەیوەندی کارکردنەکە
- مۆڵەتی ئەرکی خۆکووتاندن
- بڕیاری هەڵسەنگاندنی دادوەر، کە ئەم کارە دەکرێت لەژێر بارودۆخی تایبەتدا تەنانەت بەبێ پێکووتە ئەنجام دەدرێت
- ئەگەری کاری دوور لە نەخۆشەوە، هەروەها لە هۆم ئۆفیسدا