هەروەها هەرچەندە زۆربەی گەنجان لەکاتی تووشبوون بە نەخۆشی-کۆرۆنا بەبێ نیشانەی قورسی نەخۆشیەکە چاکدەبنەوە، بەڵام هەندێکیان بە قورسی تووشی نەخۆشیەکە دەبن وەیان دەرئەنجامی قورسیان دەبێت دوای نەخۆشیەکە. ئێمە ئەو پرسیار و وەڵامانەی زۆر دووبارە دەبنەوە سەبارەت پێکووتەی-کۆرۆنا بۆ گەنجان لەسەر ئەم ماڵپەڕە کۆمان کردۆتەوە.
پرسیار&وەڵآم لەگەڵ دۆك.فێلیکس
منداڵان وە گەنجان لە کاتی پاندێمیدا بەتایبەت دەکەونە ژێر فشارەوە. لەپاڵ سنووردارێتیەکاندا لە قوتابخانە- وە جێگاکانی حەوانەوە پرسیارەکانی سەبارەت پێکووتەی-کۆرۆناش دێتە پاڵی. ئێمە دەمانەوێت بەتایبەت گەنجان ئەگەرێکی ئاسانیان پێشکەش بکەین، وەڵامی پرسیارەکانیان بدۆزنەوە.
کووتاندن، بەڵێ یان نا؟ چ پێکووتەیەك لەبەردەستدایە؟ وە چۆن دەتوانم تەرمینێکی پێکووتە وەربگرم؟ وەڵامەکان لەسەر ئەم پرسیارە وە زۆر پرسیاری تر دەدرێتەوە لەلایەن دۆك.فێلیکس لە فۆرماتێکی تازەدا "ک&آ لەگەڵ دۆك.فێلیکس" کەمپانیای #بەردەوامببە ب ڤ وە ئەڵقەی گەنجانی موقاتەعەی بادن-ڤیورتەمبێرگ. پرسیارەکەتان پۆست بکە لەژێر ڤیدیۆکەدا لەسەر ئینستاگرام، یوتیوب یان بینێرە لە ڕێگەی ئیمەیلەوە:

پرسیار و وەڵام سەبارەت پێکووتەی-کۆرۆنا بۆ گەنجان لە تەمەنی 5 هەتا 11 ساڵیەوە
بڵاوکراوەی: ۱۸/۰۸/۲۰۲۲